Mehmet Tosun
21 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، خوڵوسی ئاكار له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا ناوچه‌ی هاتای به‌سه‌ركرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، هه‌ریه‌كه له فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی سوپای توركیا، یاشار گوله‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی، حه‌سه‌ن كوچوكیوز و فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی، عه‌دنان ئۆزباڵ یاوه‌ریی ئاكاریان كردووه له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌دا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاكار له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه زانیاریی له فه‌رمانده‌ی دووه‌می سوپا، مه‌تین ته‌مه‌ل و فه‌رمانده‌كانی دیكه‌ی یه‌كه جیاجیان وه‌رگرت.
ئاكار رایگه‌یاند، به‌پێی ماده‌ی 51ی رێككه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی به‌رگری له‌خۆكردن و به‌ئامانجی له‌كارخستنی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و داعش ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن و ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان و له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ته‌نها تیرۆرستان ده‌كرێنه ئامانج و هه‌موو هه‌ستیارییه‌ك له‌پێناو رێگریكردن له زهرەرمهند بوونی خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌تاوان نیشانده‌درێت.
ئاكار هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌ڕێزگرتن له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چن و یه‌كێك لهئامانجهكانیشی رزگاركردنی خه‌ڵكانی دۆست و برای ناوچه‌كه‌یه له سته‌م و فشاره‌كانی تیرۆرستان.
ئاكار هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیی له سه‌رجه‌م فەرماندە و سه‌ربازه‌كانی سوپا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.