Aykut Karadağ,Tanju Özkaya
08 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2023
ئەنقەرە-AA
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەی کە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرەوە بەڕێوەدەچێت لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا کە بۆسەر پێکهاتەی ئەلیکترۆنی رێکخراوی تیرۆریستیی DHKP-C لە ١٩ پارێزگادا ئەنجام درا، ٣٣ تۆمەتبار دەستگیر کران کە فەرمانی دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرچوو بوو.
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە کردووە کارەکان لەلایەن سەرۆکایەتیی فەرمانگەی سایبەر سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش ئەنجامدراون.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ٤٢ کەس دەرچوو کە لە رێکخراوی نایاسایی "RedHack" و "هاککەرە سوورەکان" چالاکی ئەنجام دەدەن.
دیاری کرا کە تۆمەتبارەکان لە ماڵپەڕی Zone-H (zone-h.org) بە بەکارهێنانی نیک/هەژماری ساختە چالاکییەکانیان بڵاوکردووەتەوە و هەوڵی هاککردنی ١٠ هەزار و ١٧ ماڵپەریان داوە. ٤٥٠ لەو ماڵپەڕانە سەربە رێکخراو و دامەزراوە گشتییەکانن لە تورکیا.
راگەیەندرا کە گرووپەکان "لە رێگەی هاککردنی ماڵپەڕەکانی رێکخراو و دامەزراوە گشتییەکانەوە هەوڵ دەدەن زیان بە ئاسایشی دەوڵەت بگەیەنن".
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو تۆمەتبارانە "رێکخراوێکی تاوانکارییان دامەزراندووە بە مەبەستی ئەنجامدانی کردەی نایاسایی و ئەندامانی رێکخراوەکە بەپێی پێکهاتەی پلەبەندی کار دەکەن و بەردەوامیی بە چالاکییەکانیان دەدەن".
لە کۆی ٤٢ تۆمەتبار کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرچوو بوو، ٣٣یان دەستبەسەر کران.