Erdinç Aksoy
15 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2024
بورسا - AA
دەستکرا بە ڕزگارکردنی تیمی ئەو کەشتیە کارگۆیەی درێژییەکەی ٦٩ مەترە و بەهۆی تێچوونی ئاوەوە لە باشووری ڕۆژئاوای دوورگەی ئیمڕاڵی لە دەریای مارمارا ژێر ئاو کەوتووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی کەنار دەریاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە بەلەمە فریاگوزارییەکانی KEGM-6 و KIYEM-4ی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی کەنار دەریای سەربە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخان ڕەوانەی ناوچەکە کراون بۆ ڕزگارکردنی تیمی کەشتی کارگۆی "باتوهانا" کە ٦٩ مەتر درێژە و لە باشووری ڕۆژئاوای دوورگەکە ژێر ئاو کەوتووە.
پارێزگاری بورسا، مەحموود دەمیرتاش، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە هاوکات لەگەڵ ڕەوانە کردنی دوو تیمی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی کەنار دەریا بۆ ناوچەکە، تیمێکی دیکەیان لە قەزای باندرمای باڵکئەسیرەوە ڕەوانە کردووە.
دەمیرتاش گوتیشی: "هەڵمەتی ڕزگارکردنی تیمی ئەو کەشتیەی ژێر ئاو کەوتووە بە چڕی درێژەی هەیە کە شەش کەسن و پێدەچێت هاووڵاتی تورکیا بن".
هەروەها دەمیرتاش باسی لەوە کرد کە لەو ناوچەیەی کەشتییەکە ژێرئاو کەوتووە بەرزی شەپۆلەکانی دەریا گەیشتووەتە سێ مەتر.