Aziz Aslan,1 23
23 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
دیاربەکر - AA
سەرۆک شارەوانی سوور، فیلیز بوڵوتتەکین کە ئەندامی ھەدەپە-یە و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی تیرۆر لە دیاربەکر دەستگیرکرا و دواتر لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە لەکاردوورخرایەوە، دەستبەسەرکرا.
فیلیز بوڵوتتەکین کە لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوە جیاوازانەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری دیاربەکر لەبارەی تیرۆر بەڕێوەیان دەبات لە ٢٠ی کانوونی یەکەمدا لە ئۆپەراسیۆنێکی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دیاربەکردا دەستگیرکرا لەگەڵ دوو ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی شارەکەدا، کارەکانی ئاسیش لەبارەیەوە تەواوبوو.
دوای لێکۆڵینەوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی، فیلیز بوڵوتتەکین و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی، جەمال ئۆزدەمیر لەلایەن دادگاوە بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوەی تیرۆریستیی چەکداری" دەستبەسەرکران و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی، ی،ئە بە مەرج ئازاد کرا.
ئەو لێکۆڵینەوانەی بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی"، "پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی"، "بە ئاشکرا کەمکردنەوەی بەھای گەلی تورک، دەوڵەتی کۆماری تورکیا، پەرلەمانی تورکیا، حکوومەت و ئۆرگانەکانی دادی دەوڵەت" لەسەر فیلیز بوڵوتتەکین کراونەتەوە، درێژەیان ھەیە.
پێشتر فیلیز بوڵوتتەکین لە لایەن ١١ـەمین دادگای سزای قورسەوە بەتۆمەتی "پرۆپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی" لە گوتارێکیدا کە لەبەردەم بینای سەرۆکایەتی ھەدەپە لە دیاربەکر پێشکەشی کردبوو، سزای ١٠ مانگ زیندانی بۆ دەرکرابوو.
ھەروەھا دەرکەوتووە کە بوڵوتتەکین لە شارۆچکەی باغڵار بەشداری لە پرسەی مەھمەت یاکشر-دا کردووە کە ناوە نھێنییەکەی "زەینەڵ" بووە و بەناو بەرپرسی ناوچەی دەریای رەش بووە و ناوی لە لیستی سووری داواکراواندا ھەبووە و یەکێک بووە لەوانەی لە شارۆچکەی ماچکای ترابزۆن ئەرەن بولبولی تەمەن ١٥ ساڵانیان شەھیدکردووە. لە ١٧ی ئاداردا بەشداری لە پرسەی زولکوف گەزەن-دا کردووە کە بەتاوانی تیرۆر دەستبەسەر بوو و لە گرتووخانە خۆی کوشت. لە چواری کانوونی یەکەمی ٢٠١٧شدا بەشداری لە پرسەی ھامدوسەنا ئاتالا-دا کردووە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکاندا لە گوندەواری بینگۆل کوژرا.
ھاوکات فیلیز بوڵوتتەکین تۆمەتبارە بە بەشداریکردن لەو چالاکیانەی پرۆپاگەندەن بۆ پەکەکە، لەگەڵ وەرگرتنی فەرمان لە پەکەکە و ئەندامبوون لەو دەستەیەی بە بڕیارنامە کە وەک یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت داخرا.