Fecri Barlık,Mehmet Niyazi Deniz ,1 23
20 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2019
سێرت – AA
له میانی بیستنی ده‌نگی ده‌ستڕێژی گولـله له سێرت، تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و له ئاكامی ته‌قه‌كردنیش له تیمهکە، پۆلیسێك به‌سووكی برینداربوو.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی کە ده‌نگی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێ ده‌بیسترا له گه‌ڕه‌كی ئالگول لە شاری سێرت.
به‌ڵام دوای ته‌قه‌كردنی كه‌سێكی نه‌ناسراو له تیمەکەی پۆلیس پێكدادان روویدا و له ئاكامدا پۆلیسێك برینداربوو و ئەنجامدەری تەقەکردنەکەش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه له چالاكی خرا.
پۆلیسه برینداره‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سێرت له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر لە تیمەکانی پۆلیس ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون.
لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.