Ali Ebubekir Tokcan,Mohammed Baqi Hussein
18 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌و زریانه‌ی ئیستانبوڵی گرته‌وه، كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له ژیانی خه‌ڵكی كرد.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی توندی شەستە باران و زریان ئیستانبوڵی گرته‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ئاسته‌نگی بۆ شۆفێران دروست كرد.
زریان و شەستە بارانەكه بووە هۆی هەڵتەکاندنی چه‌ندین دره‌خت و ستوونی كاره‌با.
خه‌ڵکێكی زۆر بۆ خۆپاراستن له زریان و شەستە بارانەكه په‌نایان برده به‌ر ژێر پرد و سه‌قفی بینا و وێستگه‌ی پاسه‌كان.
هه‌ر به هۆی زریانه‌كه‌وه كێشه بۆ هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی دروست بوو.