شڕنا‌خ
قایمقامی جزیره شه‌نۆڵ كۆجا له میانه‌ی خوانێكی به‌ربانگدا كه بۆ موختاره‌كانی ئه‌و شاره‌ی رێكخستبوو باسی له دواین گۆرانكاریه‌كانی قۆناغی ئاشتی كرد و هه‌ندێ لایه‌نیشی به هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌و قۆناغه تۆمه‌تبار كرد .
له‌و خوانه‌ی بهربانگهدا كه زۆرێك له كه‌سایه‌تیه كانی شاری جزیره ئاماده‌ی بوون كۆجا ئاماژه‌ی به قۆناغی ئاشتی كرد و ڕایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی یه‌كتر قبوڵ كردن و به‌ره‌و پێشبردنی دیموكراسی ماوه‌ی 8 مانگه قۆناغێك به‌ناوی قۆناغی ئاشتیه‌وه ده‌ستی پێكردوه و هیواشی خواست كه موختاره‌كانی ڕۆڵێكی به‌رچاو ببینن له به‌ره‌و پێشبردنی قۆناغه‌كه‌دا .
شه‌نۆڵ له به‌شێكی تری ووته‌كانیدا رایگه‌یاند كه ئه‌وه نزیكه‌ی 6-7 مانگه هه‌موومان گه‌یشتووین به ره‌فا ه و خۆشحاڵیه‌كی زۆر و هاوكات بازرگانی و ئابوریش له ناوچه‌كه‌دا گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه .
هه‌وره‌ك ئاشكراشی كرد زۆر لایه‌ن هه‌ن كه ئه‌م قۆناغه زیانی به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌یاندوون و ده‌یانه‌وێت له رێی فرمێسكی دایكان و یباوكان و كوشتنی براكانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌ستبخه‌ن .
ئه‌و قایمامه ئاشكراشی كرد كه له شاری جزیره‌دا نزیكه‌ی له‌سه‌دا 98 ی دانیشتوان پشگیری له قۆناغه‌كه ده‌كه‌ن و ووتیشی ئه‌م قۆناغه ته‌نیا قازانجی بۆ جزیره نابێت به‌ڵكو تهواتوی توركیا ده‌گات به ره‌فاه و خۆشگوزه‌رانی . هه‌روه‌ك هیواشی خواست هه‌موو لایه‌ك چاوكراوه‌بن له به‌رامبه‌ر قۆناغه‌كه‌و ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ لایه‌ن و گروپێك قۆناغه‌كه به لارێ‌دا به‌رن. كۆجا له كۆتایی ووته‌كانیدا رایگه‌یاند ناو به‌ناو قۆناغه‌كه‌دا ڕووبه‌ڕوی هه‌ندێك ئاسته‌نگی ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ك ئه‌وشی به ئاسته‌نگیه‌كی كاتی وه‌سف كرد .