Hüseyin Demirci,Muhammet Ali Kemal
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
قه‌رس- AA
له شارۆچكه‌ی ساریكامشی قه‌رس، مه‌ده‌نی ئه‌رۆل بارهه‌ڵگرێكی مۆدێل ١٩٧٢ی كردووەتە خواردنگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ماسی و له كه‌شێكی نۆستاڵجییدا، خواردن پێشكه‌ش بە مشته‌رییه‌كانی ده‌كات.
ئه‌و بارهه‌ڵگره كۆنه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌رۆل كردوویه‌تی به رێستۆرانت و له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كیی قه‌رس-ئه‌رزەڕۆم دایناوه، بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خی گه‌شتیاره بیانیی و لۆكاڵییه‌كان.
گه‌شتیاره بیانییه‌كان كه له وه‌رزی زستاندا سه‌ردانی ناوه‌ندی جبڵته‌په بۆ خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر ده‌كه‌ن، له رێستۆرانته‌كه نان ده‌خۆن و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش به هاوین سه‌ردانی ده‌كه‌ن و له كه‌شێكی نۆستاڵجییدا ژه‌مه نانێك ده‌خۆن.
له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، مه‌ده‌نی ئه‌رۆڵ باسی له‌وه‌كرد ئه‌و بارهه‌ڵگره مۆدێل ١٩٧٢ی به ته‌خته ناوپۆشكردووه كه پێشتر كڕیبووی و كردوویه‌تییه خواردنگه‌ی ماسی و گوتی:
"له زێیه‌كه‌ی ته‌نیشت رێگاكهوه، ماسییه‌كان بەخێو دەکەین و دواتر له‌م رێستۆرانتهدا ئاماده‌ی ده‌كه‌ین و پێشكه‌ش بە مشته‌رییه‌كانی ده‌كه‌ین".