Ferdi Türkten
27 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2021
ئەنقەرە- AA
ئۆپەراسیۆنی چنگ- هەورە تریشقە لە ناوچەی ئاڤاشین- باسیان-ی باکووری عێراق بەردەوامە و لەو میانەیەدا سێ تیرۆریستی دیکەی پەکەکە لە چالاکی خران.
وەزارەتی بەرگری تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی چنگ- هەورە تریشقە لە باکووری عێراق بەردەوامن لە لەچالاکی خستنی تیرۆریستانی پەکەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە هێزەکانی کۆماندۆ لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیاندا حەشارگەی سێ تیرۆریستیان لەناو ئەشکەوتێکدا ئاشکرا کردووە، دواتر لەڕێی فڕۆکە جەنگییەکانەوە حەشارگەکە بۆردومان کراوە و بەم شێوەیە کۆی گشتی ئەو تیرۆریستانەی لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ- بروسکە و چنگ- هەورە تریشقە لە چالاکی خراون گەیشتووەتە ٣٧ تیرۆریست.
"لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-بروسکە لە ئاڤەشین سێ تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خران"