Muhammet Ali Kemal
14 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
شرنەخ- AA
لەشرنەخ قەدەغەی هاتوچۆ کە لە 14ی ئازارەوە راگەیەنرابوو، لە کاتژمێر 05:00ەوە لە بەشێوەیەکی کاتی لەشارەکە هەڵگیرا.
بەمەبەستی پڕکردنەوەی چاڵەکان، هەڵگرتنی بەربەستەکان، پووچەڵکردنەوەی بۆمبە دەستکردەکان و گێڕانەوە ئارامی و ئاسایش بۆ شارەکە، لە 14ی ئازاردا لەشرنەخ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا و لەلایەن سوپای تورکیا و هێزە ئەمنییەکانەوە ئۆپەراسیۆنێک دەستپێکرا. دوای ئەوەش کە ئۆپەراسیۆنەکە لە رۆژی 82ەمینیدا کۆتاییهات، دەست بەکارەکانی گەڕان و پشکنین کرا و لە ئێستاشدا گەڕان تەواوبووە.
لەو چوارچێوەیەشدا قەدەغەی هاتوچۆ هەموو رۆژێک لە کاتژمێر 05:00ەوە تاوەکو کاتژمێر 22:00 هەڵدەگیرێت.
بەهۆی گەڕانەوەی دانیشتوانی شارەکەشەوە بۆ شرنەخ پلانێک دانراوە تاوەکو دانیشتوانی هەر گەڕەک و ناوچەیەکی دیارییکراو لەرۆژێکی دیارییکراودا بگەڕێنەوە و قەرەباڵغی درووستنەبێت.