Sabri Yıldırım,Muhammet Ali Kemal
21 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2019
مووش - AA
له مووش تیمه‌كانی سه‌ربه شاره‌وانی له كارێكی پڕ ناڕه‌حه‌تیدا، سه‌رگه‌رمی كردنه‌وه‌ی رێگای دوو گوندن كه به‌هۆی به‌فره‌وه گیراوه و له هه‌ندێك شوێن ئاستی به‌فره‌كه ده‌گاته شه‌ش مه‌تر.
تیمه‌كان سه‌ره‌ڕای بوونی مه‌ترسی هه‌ره‌سی به‌فر، سه‌رگه‌رمی كردنه‌وه‌ی رێگای هه‌ردوو گوندی جهڤیزلیدهره و ئیناردین كه ماوه‌ی پێنج مانگه به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه، گیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی گواستنه‌وه و رێگاوبان، مه‌همه‌ت شاه شه‌نتورك، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هۆی گه‌رده‌لوول و زریانه‌وه له هه‌ندێك شوێن ئاستی به‌فره‌كه ده‌گاته شه‌ش مه‌تر.