Sertaç Bulur,Muhammet Ali Kemal
26 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌كێك له كه‌سه گرنگه‌كانی پێكهاته‌ی مه‌حره‌می رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، ره‌شاد نه‌زمی ئۆراڵ له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره و ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی توركیا (میت)دا له ئه‌نقه‌ره، ده‌ستگیركرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو وه‌ریگرتوون له چوارچێوه‌ی ئاشكراكردنی كاره‌كانی فه‌تۆ/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب له كاره هاوبه‌شه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش ئه‌نقه‌ره و ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی (میت)دا، ئه‌وه ده‌ستنیشانكراوه كه ره‌شاد نه‌زمی ئۆراڵ له ژماره‌یه‌ك پۆستی گرنگدا بووه له‌نێو پێكهاته‌ی مه‌حره‌می رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌دا.
ئۆراڵ له لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشه‌وه رۆژی ٢٩ی تهمووز له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ناوچه‌ی باتیكهنت، ده‌ستگیركراوه.
له‌دوای ئه‌وه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا ته‌واوبووه، رۆژی نۆی ئاب، ئۆراڵ ره‌وانه‌ی دادگا كراوه و فه‌رمانی به‌ندكردنی بۆ ده‌ركراوه، و براوه‌ته گرتووخانه.
ره‌شاد نه‌زمی ئۆراڵ زۆر پۆستی لەنێو رێكخراوه‌كه‌دا له‌نێویشیاندا پێكهاته‌ی دزه‌كردووی رێكخراوه‌كه له‌نێو سوپای توركیادا، هه‌بووه هاوشێوه‌ی "راوێژكاری مه‌شق، نوێنه‌ری ناوچه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، ئیمامی سوپای دووه‌م و ئیمامی پێكهاته‌ی پارێزه‌ران"، و نازناوی "ئوسامه-مه‌تین"ی هه‌بووه و له ساڵی ١٩٨٣دا په‌یوه‌ندیی به فه‌تۆوه كردووه.
ئۆراڵ نازناوه‌كه‌ی له لایه‌ن خودی سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن-ه‌وه دراوه‌تێ و كاتێك كاربه‌ده‌ستی پێكهاته‌ی مه‌حره‌می فه‌تۆ بووه له كۆی ٣١ ئه‌فسه‌ر كه دزه‌یان كردووه‌ته نێو سوپای توركیاوه، ١٢یان له هه‌وڵی كوده‌تای ناپاكانه‌ی ١٥ی ته‌مووزدا، رۆڵی كاریگه‌ریان بینیوه.
له لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا، ئۆراڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له كۆی ٣٥ ساڵی كاركردن له‌نێو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌دا، ١٩ ساڵی له خزمه‌تكردن له‌نێو پێكهاته‌ی مهحرهمدا به‌سه‌ربردووه و زانیاریی سه‌باره‌ت به زیاتر له ١٠٠ كاربه‌ده‌ست و ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه كه په‌یوه‌ندیی پێیانه‌وه هه‌بووه، دركاندووه.