Savaş Güler,123
22 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌ناو سوپای توركیادا له 27 پارێزگای توركیا كه ناوه‌ندی لێكۆلینه‌وه‌كه پارێزگای قۆنیایه، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 60 گومان‌لێكراو ده‌كرا كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت "ئیمامی مه‌حره‌م"ی رێكخراوه‌كه بن.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی قۆنیا به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) و له‌و میانه‌یه‌یشدا دوای وه‌رگرتنی گوته‌كانی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 60 گومانلێكراوی دیكه ده‌ركرد كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت "ئیمامی مه‌حره‌م"ی رێكخراوه‌كه بن.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌كان و قاچاخچێتی ئاسایشی گشتی قۆنیاش بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كان ده‌ستیكردووه به هه‌ڵمه‌تێكی هاوكات له ٢٧ پارێزگای توركیا.