Necmettin Karaca
29 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2021
وان ــ AA
لە قەزای ئەرجیش سەربە پارێزگای وان خۆرھەڵاتی تورکیا، ٤٢ کۆچبەر لەناو مینی پاسێکدا دەستگیرکران.
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمە لە قەزاکە لە رێگەی زانیاریی بوونی کۆچبەر تیایدا، لەسەر رێگای قەزای تاتوان سەربە پارێزگای بەدلیس، مینی پاسێکیان خستە ژێر چاودێرییەوە.
تیمەکان لەسەر رێگای ئەرجیش-عادلجەواز مینی پاسەکەیان راگرت و ٤٢ کۆچبەریان دەستگیرکرد کە ٣٦یان ئەفغانستانی و شەشیان پاکستانی بوون.
شۆفێری مینی پاسەکە بەهۆی گواستنەوە کۆچبەرەکان و کەسێکی دیکە بەهۆی کاری قاچاغچێتیەوە دەستگیرکران و ئۆتۆمبێلەکەیش دەستی بەسەرداگیرا و سزای دارایش بەسەر شۆفێرەکەیدا سەپێندرا.
لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە رووداوەکە درێژەی هەیە.