Muhammet Ali Kemal
30 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2017
دیاربه‌كر - AA
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، ئیدریس باڵوكهن دوای دادگاییكردنی بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌ركرا.
له دانیشتنی دادگای هه‌شته‌می سزا قورسه‌كانی دیاربه‌كر بۆ دادگاییكردنی باڵوكهن، پارێزه‌ره‌كانی ئاماده‌بوون.
باڵوكهن كه له به‌ندیخانه‌ی جۆری Fی كۆجائه‌لی به‌ندكرابوو له به‌ندیخانه‌وه به‌شێوه‌ی ده‌نگوڕه‌نگ ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوو و له‌و رێگه‌یه‌وه ئیفاده‌ی لێوه‌رگیرا. باڵوكهن تۆمه‌ته‌كانی دادگای ره‌تكرده‌وه و داوای ئازادكردنی كرد.
پارێزه‌ره‌كانی باڵوكهنیش هه‌روه‌ها داوای ئازادكردنی باڵوكهنیان كرد.
ده‌سته‌ی دادوه‌ریی دادگاكه دوا ناوبڕێك، تۆمه‌ت و به‌ڵگه و ئیفاده‌ی تۆمه‌تباریان تاوتوێ كرد و به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌خوازێت دۆخی به‌ندكردنی په‌رله‌مانتاران چاوی پێدابخشێنرێته‌وه، بڕیاریاندا به‌ئازادكردنی باڵوكهن.
- به‌چوار تۆمه‌تی جیاجیا دادگایی ده‌كرێت
له سكاڵانامهكهی باڵوكهندا به‌تۆمه‌ته‌كانی،"تێكدانی یه‌كێتیی وڵات و یه‌كپارچه‌یی خاك، ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆريستیی چه‌كداردا، پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆريستی و به‌شداریكردن له رێپێوانی نایاساییدا" داوای 23 ساڵ زیندانی تا زیندانیی هه‌تا هه‌تایی بۆ ده‌كرێت.