Fakhradin Ibrahim Mohammad
11 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2026
بە بەشداری نوێنەرانی ژمارەیەک زانکۆی بەناوبانگی تورکیا، پیشانگای زانكۆكانی توركیا له ههولێر کرایەوە.
بە مەبەستی ناساندنی سیستەمی خوێندن، پێوەرە زانستی و ئاشناکردنی بە فێرخوازانی هەرێمی کوردستان و ئەو کەسانەی کە بە مەبەستی خوێندن دەیانەوێ ڕوو لە تورکیا بکەن، پێشانگایەکی زانستی لە هۆڵی هۆتێل دێدەمان لە هەولێر کرایەوە.
لەم بارەیەوە کۆنسولی گشتی تورکیا لە هەولێر ئەرمان تۆپچو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "زانکۆکانی ئێمە بە هۆی خواستی زۆر و ئەو ڕێزەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی کە بۆ تورکیا زیاد دەبێت، پەیوەندییەکانیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زیاد کردووە. نوێنەرانی بەشێک لە زانکۆکانی تورکیا لێرە لەم پێشانگایە بەشدارن و وەک دەبینین قەرەباڵغییەکی بێ وێنە هەیە و هاوکارانمان بە ئەستەم فریادەکەون کە وەڵامی هەموو ئەو خەڵکە بدەنەوە".
تۆپچو گوتیشی، "منیش بە ناو پێشانگاکەدا سووڕامەوە و بۆ ساتێکیش بێت هەستم کرد دووبارە دەمەێ ببمەوە بە خوێندکار و زانیاری وەربگرم. لەگەڵ دەستپێڕاگەیشتن بە زانکۆکان و ژمارەی دۆست و برای ئێمە کە بە پێی ستانداردەکان و سیستەمی پەروەردە و فێرکردن تورکیا دەچنە پێشەوە، زیاد دەبێت، ئەوە زۆر خۆشحاڵمان دەکات. ئەوانەی بورس وەردەگرن، تەنیا دەرفەتی خوێندنیان نابێت، بەڵکو هەلی چوونە ناو جیهانی تورکیایان دەبێ کە کەڵک لە دەرفەتەکانی وەربگرن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".
کۆنسولی گشتی تورکیا لە هەولێر ئەرمان تۆپچو گوتیشی، ساڵانە تورکیا ژمارەیەکی زۆرتر لە خوێندکاران بۆ زانکۆکانی وەردەگرێت و هەم سەرۆکایەتی تورکەکانی دەرەوە وڵات و کۆمەڵگا خزمەکان ژمارەی بورسەکانیان زیاد دەکەن و هەم زانکۆکانیش زیاتر لە ڕابردوو خوێندکار وەردەگرن، بۆیە ساڵانە ژمارەی پێدانی بورسی خوێندن بە خوازیاران بەرەو زیادبوونە.
لە میانی پێشانگاکەدا چەندین فێرخواز ئامادەبوون کە خوازیاربوون پرسیار لەسەر زانکۆکانی تورکیا بکەن و زانیاریی وەربگرن بۆ ئەوەی درێژە بەخوێندن بدەن، ھەربۆیەش نوێنەرانی ئەو زانکۆیانە بە ناساندنی پێوەرەکانی زانستی زانکۆکانیان و وردەکاریی پڕۆسەی خوێندن لە تورکیا، زانیاریی تەواویان بە فێرخوازان دەدا.