Servet Taşdemir
07 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2022
به‌دلیس – AA
فیدراسیۆنی یارییه فۆلكلۆرییه‌كان پێشبڕكێی یارییه فۆلكلۆرییه‌كانی له شارۆچكه‌ی تاتوان له پارێزگای به‌دلیس ئه‌نجام ده‌دات.
٣٢ گرووپ له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، باتمان، بینگۆل، ماردین، به‌دلیس، ئورفا، ئیدر و شرنه‌خ به‌شداری له‌و پێشبڕكێیه‌دا ده‌كه‌ن كه له هۆڵی وه‌رزشی تاتوان ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی وه‌رزش و لاوانی به‌دلیس، بیلال ئهلكاتمش به میدیاكارانی راگه‌یاند كه نزیكه‌ی ٧٠٠ وه‌رزشوان له هه‌شت پارێزگاوه به‌شداری له پێشبڕكێكاندا ده‌كه‌ن.
ئهلكاتمش به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، پێشبڕكێكان له‌نێوان گرووپه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت، گوتی: "دوێنێ له نێو ١٧ گرووپدا پێشبڕكێی گه‌نجان به‌ڕێوه چوو. ئه‌مڕۆیش له‌نێو ١٥ گرووپدا پێشبڕكێی ئه‌ستێره‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت. هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم".
به‌ڕێوه‌به‌ری بازنه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له فیدراسیۆنی یارییه فۆلكلۆرییه‌كانی توركیا، ماشه‌ڵڵا سۆنمه‌ز ئاماژه‌ی به‌وه دا كه، ئه‌وانه‌ی له‌و یارییانه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنن مافی به‌شداریكردنیان ده‌بێت له یارییه‌كانی كۆتایی توركیا.
راهێنه‌ری یارییه فۆلكلۆرییه‌كان، حه‌سه‌ن تۆرامان كه له دیاربه‌كره‌وه بۆ به‌شداریكردن له یارییه‌كان هاتووه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه له مێژه چالاكی له‌م جۆره ئه‌نجام نه‌دراون.