Abdullah Shukur
28 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ھەر ھەنگاوێک لە پێناو گەیاندنی تورکیا بۆ ئاستی شارستانییەتی ھاوچەرخ دەبێتە تیشکێک بۆ داھاتووی درەوشاوەی ئێمە. فڕۆکەخانەی نوێی ئیستانبوڵیش یەکێکە لەم تیشکانە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەبۆنەی جەژنی کۆماریی ٢٩ی تشرینی یەکەم، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "لە ٩٥ەمین ساڵیادی کۆماری تورکیا، بە ھەموو ھێزێکمانەوە ھەوڵدەدەین بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی کۆماری تورکیا بۆ ھەتا ھەتایی".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "بەردەوامی گەشتی گەورەمان لە سەلجوقییەکانەوە بۆ عوسمانییەکان و لەوێشەوە بۆ کۆماری تورکیای گەنج، ئینشائەڵڵا بە ئامانجەکانی ٢٠٢٣ بەرزتر دەکەینەوە و بە دیدەکانی خۆمان بۆ ٢٠٥٣ و ٢٠٧١ تورکیا دەبەینە ئاستێکی بەرزتر".