Sangar Hamad Azeez
24 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ترەمپ، ئەردۆغان جەختی کردەوە لە کۆتاییهێنان بە پێدانی چەک بە پەیەدە/یەپەگە لە لایەن ئەمریکاوە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
سەرکۆماری تورکیا له پهیوهندییه تهلهفۆنییهكهیدا لهگهڵ ترهمپ، جهختیكردهوهتەوە لەوەی كه ئامانجی توركیا له پاككردنهوهی عهفرین له تیرۆر، پاراستنی ئاسایشی نهتهوهیی وڵاتهكهیهتی.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا ئەردۆغان و ترەمپ لەبارەی دواپێشھاتەکانی سووریا و ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بۆچوونەکانیان ئاڵوگۆر کردووە.
هەردوو سەرۆک لەسەر پرسی سووریا و پرسە دووقۆڵییەکان، جەختیان کردەوە لەسەر هاریکاری نێوان تورکیا-ئەمریکا و بەردەوامیدان بە پەیوەندی نزیک.