Kaan Bozdoğan
05 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2024
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئەنجام دا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی بابەتە ھەرێمیی و جیھانییەکانی کراوە، بەتایبەتی جەنگی ئۆکراینا-ڕووسیا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کردوە کە تورکیا ھەوڵی چڕ دەدات بۆ ڕاگرتنی ئەو خوێنەی لە خاکی ئۆکراینا و فەڵەستیندا دەڕژێت و، دەستەبەرکردنی ئاشتیی درێژخایەن و، تورکیا ئامادەی گرتنەئەستۆی کارئاسانییە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتیی لە ئۆکراینا و میوانداری کۆبوونەوەکانی ئاشتیی.
ئەردۆغان باسی لەوەش کردوە کە سەرلەنوێ خستنەوەکاری ڕێڕەوی گواستنەوەی دانەوێڵە گرنگە، بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام دەبن لەسەر دیدارە دیپلۆماسییەکانیان.
ھەروەھا سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە بە زووترین کات ئاگربەست لە ئۆکراینا فەراھم و دەرگای ئاشتی بکرێتەوە.