Ayşe Yıldız,Süleyman Elçin,Muhammet Ali Kemal
29 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2019
ئه‌نتاڵیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له ئه‌نتاڵیا كۆبوونه‌وه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له ناوه‌ندی گه‌شتیاریی به‌له‌ك، له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ كۆبوویه‌وه.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ردوو وه‌زیر ته‌وقه‌یان كرد و وێنه‌یان گرت و له‌به‌رامبه‌ردا لاڤرۆڤ به شۆخییه‌وه به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند: "كامێرای باش به‌كارده‌هێنن، فلاشهكانتان زۆر تیژه".
دواتر كۆبوونه‌وه‌كه به شێوه‌یه‌كی داخراو ده‌ستیپێكرد.
چاوش‌ئۆغڵو و لاڤرۆڤ كه به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی پلاندانانی ستراتیژیی هاوبه‌شی رووسیا-توركیا ده‌كه‌ن، له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازده‌كه‌ن.