Fatma Esma Arslan
23 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2021
داکار - AA
کەشتیەکی کۆنتەینەری تورکیا بە ناوی مۆزارت لە کەنداوی گینەی کەناراوەکانی وڵاتی نێجیریا رووبەڕووی ھێرشی چەتەکانی دەریا بووەوە.
بەپێی ئەو راگەیاندراوە لەلایەن سەرۆکی گرووپی EOS Risk، دەیڤید جۆنسن بڵاوکراوەتەوە، کەشتییەکی تورکی بە ناوی مۆزارت کە سەربە کۆمپانیای بۆدانی تورکیایە بۆ کاروباری دەریاوانی و بنکە سەرەکییەکەی لە شاری ئیستانبوڵە، لە کەنداوی گینە رووبەڕووی ھێرشی چەتەکانی دەریا بووەتەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کەشتییە لە شاری لاگۆسی نێجیریاوە بەرەو شاری کایپ تاون بەڕێکەوتووە و لە کۆی ١٩ سەرنشینی کەشتییەکە ١٥ کەسیان رفێندراون و کەسێکیش کوژراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە سێ لە سەرنشینانی کەشتییەکە لەگەڵ چەتەکانی دەریا لە نێو کەشتییەکە ماونەتەوە.
بەپێی ئەو تۆمارە دەنگییەی کە لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە و دەگوترێ ھی کاپیتی چوارەمی کەشتییەکەیە بە ناوی فورکان یارین-ە، دەڵێت "بە شێوەیەکی کوێرانە ئاراستەی کەشتییەکە دەکەم. گشت کێبلەکانیان پچڕاندووە، ھیچ شتێک کار ناکات، تەنها راداری کەشتییەکە کاردەکات. ئاراستەیەکیان پێ داوم، ئێستا کەشتییەکە بەرەو ئەو ئاراستەیە دەبەم کە پێیانداوم".