01 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگهیاند: "ئەگەر کەسیش لەگەڵماندا نەبێت، وەک ھاوپەیمانی جمھوور سوورین لەسەر تەواوکردنی دەقی دەستووری نوێ و مەدەنیمان و خستنیە بەردەم گەلەکەمان".
رهجهب تهیب ئەردۆغان، لە دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان باسی لە ھەوڵەکانیان بۆ نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ کرد و رایگهیاند: "لەرێگەی کردنەوەی گەنگەشەی بابەتی دەستوورێکی نوێ و مەدەنی و وەرگرتنی ھەماھەنگی ھەمووان، دەستپێدەکەین".
راشیگهیاند: "بەداخەوە تاکو ئەمڕۆ نەمانتوانی گەلەکەمان بە خەیاڵی دەستوورێکی عیلمانی نوێ و مەدەنی شادبکەین. پەنا بە خودا، ئەمجارەیان لەمەدا سەرکەوتوو دەبین، لە ئێستاوە کارەکانی ئامادەکاریمان دەستپێکردووە. ئەگەر بە ترس و لایەنگیریی و چاویلکەی ئایدۆلۆژی ھەڵسوکەوت بکەین ئەوا نە مێژوو و نە گەلەکەمان لێمان خۆشنابن".
سهركۆماری توركیا داوای بەشداربوونی کرداری لە لایەنەکان کرد و رایگهیاند: "داوا لەسەرجەم پارتەکان، ھەموو ئەوانەی کە رایان ھەیە دەکەین کە لە پێواژووی ئامادەکاریی دەستوورێکی نوێ و مەدەنییدا بە شێوەیەکی کرداری بەشداریی بکەن".
لە بارەی رەگەزپەرستی کولتووریی، رهجهب تهیب ئەردۆغان رایگهیاند: "ئەمڕۆ رەگەزپەرستی کولتووریی، بەتایبەتی لە فەڕەنسا و زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا، ئیتر بۆ رەگەزپەرستی دامەزراوەیی گۆڕاوە".
ئەردۆغان ئاماژەی بە جێبهجێكردنی ههڵمهتی كوتان ڤاکسینی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی کرد و رایگهیاند: "تورکیا بە کوتانی نۆ ملیۆن کەس کە دەکاتە زیاتر لە سەدا ١٠ی دانیشتوانەکەی، لە جیھاندا لە ریزبەندیی یەکەم پێنج وڵاتدایە".
سهركۆماری توركیا تیشکی خستەسەر قەبارەی ههناردهكانی تورکیا و رایگهیاند: "ھەناردەمان کە لە ساڵی ٢٠٢١دا دەستپێکێکی باشی ئەنجامدا، لە مانگی شوباتدا بەراورد بە ھەمان مانگی ساڵی رابردوو لەسەدا ٩،٦ زیادیکردووە و ١٦ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە".