گەرانەوە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
logo
logo
  • توركيا
  • عێراق
  • جيهان
  • ئابووری
  • تەندروستی
  • وەرزش
Türkçe
English
BHSC
Pусский
Français
العربية
Kurdî
کوردی
Shqip
فارسی
македонски
Bahasa Indonesia
Español
توركيا

یاسای گۆڕانکاریی دەستوور رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا

پرۆژە یاسای گۆڕانکارییەکانی دەستووری تورکیا کە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا و بە مەبەستی پەسند کردن رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا.
Mazın Asad
02 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2017
یاسای گۆڕانکاریی دەستوور رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا
ئەنقەرە

پرۆژە یاسای گۆڕانکارییەکانی دەستووری تورکیا کە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا و بە مەبەستی پەسند کردن رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا.

یاساکە لە ١٨ ماددە پێکدێت و دوای ئەوەی لە لایەن سەرۆکایەتی لێژنەی یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمان خوێندرایەوە، لە لایەن بریکاری سەرۆکی پەرلەمان ئەحمەد ئایدن واژوو کرا.

-سەرکۆماری ماوەی ١٥ رۆژ مۆڵەتی ھەیە بۆ پەسەندکردنی یاساکە

سەرکۆمار ماوەی ١٥ رۆژی مۆڵەتی ھەیە بۆ پەسەندکردن یاخود رەتکردنەوەی یاساکە.

ئەگەر یاساکە لە لایەن سەرکۆمارەوە پەسەند بکرێت، ئەو پێشکەش بە گشتپرسی دەکرێت و لە رۆژنامەی فەرمی بڵاو دەکرێتەوە.

دوای تێپەڕبوونی ٦٠ رۆژ بەسەر بڵاوکرانەوەی یاساکە لە رۆژنامەی فەرمی، گشتپرسی لە یەکەم یەکشەممەدا ئەنجام دەدرێت. پێشبینی دەکرێت گشتپرسییەکە لە نێوان ٩ی نیسان یاخود ١٦ی نیسان ئەنجام بدرێت.

بەشێک لە ماددەکان بەم شێوەیەیە:

- ژمارەی پەرلەمانتاران لە ٥٥٠ پەرلەمانتارەوە دەبێت بە ٦٠٠ پەرلەمانتار.

- تەمەنی خۆپاڵاوتن بۆ پەرلەمان لە تەمەنی ٢٥ ساڵییەوە دەکرێت بە ١٨ ساڵ.

-هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرکۆمار پێنج ساڵ جارێک و لەهەمان رۆژدا ئەنجام دەدرێت. سەرکۆمار پەیوەندی لەگەڵ پارتەکەی ناپچڕێنێت.

- ماوەی ویلایەتی سەرکۆمار پێنج ساڵ دەبێت. یەک کەس دەتوانێت تەنها دوو خول خۆی بۆ سەرکۆمار هەڵبژێرێت.

- ئەو پارتانەی کە دەیانەوێت پاڵێوراوی سەرکۆماریان هەبێت، پێویستە لانی کەم لە سەدا پێنجی کۆی دەنگەکانی وڵاتیان بەدەست هێنابێت، یان ١٠٠ هەزار دەنگدەر دەنگی پێدا بن.

- ئەو پاڵێوراوەی لە هەڵبژاردن لەسەرووی پەنجای دەنگەکان بهێنێت بە سەرکۆمار هەڵدەبژێردرێت.

- لە دۆخی دەرکردنی بڕیارنامەی پەرلەمانی تورکیا لەسەر هەمان بابەتەکان، بڕیارنامەی سەرکۆماری ناچێتە بواری جیبەجێکردنەوە.

- پەرلەمان دەتوانێت دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەسەر سەرکۆمار، جێگرانی سەرکۆمار و وەزیرەکان بکاتەوە.

- ئەو سەرکۆمارەی بڕیار دەدرێت لەبارەیەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بکرێتەوە، ناتوانێت بڕیاری هەڵبژاردن بدات.

- پەرلەمانی تورکیا دەتوانێت بە دەنگی سێ لەسەر پێنجی پەرلەمانتاران بڕیاری سەرلەنوێ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن بدات.

- هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی تورکیا و سەرکۆمار بەیەکەوە لە 3ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەنجام دەدرێت.

related_topics:
یاسای گۆڕانکاریی دەستوورسەرۆکایەتی کۆمار
news_share

news_share_descriptionsubscription_contact

subscription
logo

Reporting the Changing World

next-sosyalX/TwitterFacebookYouTubeInstagram

دامەزراوەیی

  • رابردوو
  • ناسنامە
  • سیستەمی بەڕێوەبردنی کوالیتی
  • رێبەری سەرنووسەریی
  • سیاسەتی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان
  • راگەیاندن
  • سیاسەتی نهێنیبوون و چەرەز
  • سیاسەتی بەرچاوڕوونی
  • RSS

پەیوەندییەکان

  • پەیوەندی
  • داواکاری ئابۆنەبوون

Anadolu Ajansı © 2026

Google PlayApp Store
لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە
جەنگی ئێران
گەرووی هورمز
پێشتر
دواتر
پێشتر
کۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشی ئەردۆغان و مێرکڵ

کۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشی ئەردۆغان و مێرکڵ

دواتر

مێرکڵ سەردانی پەرلەمانی تورکیای کرد

مێرکڵ سەردانی پەرلەمانی تورکیای کرد

نوێترین هەواڵ

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی غەززە دژی ڕیکلامێکی ئەدیداس بە سەربازێکی ئیسرائیلی دەوەستنەوە

ئێران "ناوچەیەکی قەدەغەکراو" لە کەنداو دادەمەزرێنێت

گوتەبێژی یونێفیل: "مانەوەی ھێزەکانمان لە لوبنان لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت"

لە ھێرشەکانی حووسییەکان بۆ سەر سعوودیە ٧٣ کەس بریندار بوون

کۆمکاری عەرەبی لەبارەی "کردەوەکانی ئێران و هێرشەکانی ئیسرائیل" کاردانەوەی نیشان دا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "باجی ئەو جەنگەی ئیسرائیل دەستیپێکرد، تەنیا ئێران و کەنداو نایدەن، بەڵکو هەموو کەس دەگرێتەوە"

پسۆڕان داهاتووی یارمەتییەکانی ئەمریکایان بۆ پێشمەرگە هەڵسەنگاند

هەمووی ببینە

هەواڵی پەیوەندیدار

میسر.. سیسی خۆکاندیدکردنەوەی بۆ خولێکی دیکەی سەرکۆماریی راگەیاند

میسر.. سیسی خۆکاندیدکردنەوەی بۆ خولێکی دیکەی سەرکۆماریی راگەیاند

ئەردۆغان بەڵگەنامەی خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار واژوو کرد

ئەردۆغان بەڵگەنامەی خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار واژوو کرد

بانگهێشتی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ رێپێوانی 15ی ته‌مووز

بانگهێشتی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ رێپێوانی 15ی ته‌مووز

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق: "بێڕێزی بە ئاڵای کوردستان قابیلی قبوڵ نییە"

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق: "بێڕێزی بە ئاڵای کوردستان قابیلی قبوڵ نییە"

ناوی براوەکانی خەڵاتی گەورەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بۆ ھونەر و کولتووری ساڵی ٢٠٢٠ ئاشکراکران

ناوی براوەکانی خەڵاتی گەورەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بۆ ھونەر و کولتووری ساڵی ٢٠٢٠ ئاشکراکران

بولەنت ئارینچ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی دەستەی راوێژکاری باڵای سەرۆکایەتی کۆمار راگەیاند

بولەنت ئارینچ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی دەستەی راوێژکاری باڵای سەرۆکایەتی کۆمار راگەیاند

عێراق.. جێبەجێکردنی ٣٤٠ سزای لەسێدارەدانی تاوانبارانی تیرۆر پەسەندکران

عێراق.. جێبەجێکردنی ٣٤٠ سزای لەسێدارەدانی تاوانبارانی تیرۆر پەسەندکران

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل رەت دەکاتەوە

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل رەت دەکاتەوە

ئەردۆغان داوا لە کارمەندانی سەر سندوق دەکات "پارێزگاری لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن"

ئەردۆغان داوا لە کارمەندانی سەر سندوق دەکات "پارێزگاری لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن"

یاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ پەسەندکردنی گەیشتە سەرۆکایەتی کۆماری وڵاتەکە

یاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ پەسەندکردنی گەیشتە سەرۆکایەتی کۆماری وڵاتەکە