Hüseyin Burak Demirer
16 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
لە یەکەم هەفتەی یارییەکانی وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ی لا لیگادا، بارسێلۆنا بە چوار گۆڵ بەرامبەربە دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەسەر یانەی ریال سۆسیداد بەدەست هێنا.
بارسێلۆنا کە میوانداری ریال سۆسیدادی کرد، بۆ یەکەمجار دوای ١٧ ساڵ بەبێ لیۆنێل مێسی دەستی بە وەرزی نوێ کرد.
یانە کەتەلۆنیەکە لە خولەکی ١٩دا لە رێگەی جیرارد پیکێ، گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، پاشان برایت وایت لە خولەکەکانی ٤٥ و ٥٩دا، دوو گۆڵی دیکەی بۆ یانەکە تۆمار کرد و سێرجیۆ رۆبەرتۆ-ش لە خولەکی ٩٠دا، گۆڵی چوارەمی تۆمار کرد.
یانەی میوان لە خولەکەکانی ٨٢ و ٨٥دا، دوو گۆڵی لە رێگەی لۆبیتی سینفۆگۆس و ئۆریازابال-ەوە تۆمار کرد.