دۆحه-AA
رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی جامی جیهانیی فیفا ٢٠٢٢ له دۆحه پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
ئاهه‌نگی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی جامی جیهانیی كه بۆ یه‌كه‌مجاره له وڵاتێكی جیهانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به ئاماده‌بوونی ٦٠ هه‌زار هانده‌ر له یاریگای ئه‌لبێت، به‌ڕێوه‌چوو.

له‌میانی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مۆندیالدا كه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ، مۆرگان فریمان به‌شداریی كرد، سه‌مای تیره كۆچه‌رییه‌كان پێشكه‌شكرا و بانگه‌وازی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو جیهان له قه‌ته‌ر كرا.
دوای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده خۆجێییه‌كان نمایشێكی سه‌مایان پێشكه‌شكرد، سۆلیستی گرووپی BTSی كۆریای باشوور، جونگ كووك و گۆرانیبێژی قه‌ته‌ریی، فه‌هد قوبێسی پێكه‌وه گۆرانی Dreamersیان گوته‌وه.

هه‌ر له میانی ئاهه‌نگه‌كه‌دا په‌یامی ئه‌وه درا كه تۆپی پێ ئامانجیه‌تی خه‌ڵك وه‌ك یه‌ك تیره كۆبكاته‌وه و جیهان خێوهتێكه كه هه‌مووان تێیدا ده‌ژین.
ئاهه‌نگه‌كه به گوتاری میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی كۆتاییهات.

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوو.
٣٢ هه‌ڵبژارده له میانی جامی جیهانیی فیفا ٢٠٢٢دا ركابه‌ری ده‌كه‌ن و كۆی گشتیی ٦٤ یاری ئه‌نجامده‌ده‌ن. یاری كۆتایی جامه‌كه رۆژی ١٨ی كانوونی یه‌كه‌م ئه‌نجامده‌درێت.