Abdullah Abdulmanaf Shukur
18 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ٢١٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٢٥٦ کەس چاکبوونەتەوە و هەشت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لەهەرێمی کوردستان ٨٨٨ هەزار و ٢٦٦ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تاوەکو ئێستا ١٠١ هەزار و ٣٨٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٦٦ هەزار و ١٢٠ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣١ هەزار و ٩٣٩ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٣٢٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.