Mennatallah H. H. M. Said A.
30 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2023
واشنتۆن – AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن خانمێکی کوردی بەڕەگەز عێراقی، بەناوی ھێرۆ مستەفا بۆ پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە میسر دەست نیشان کرد.
ھێرۆ مستەفا لە ساڵی ١٩٧٣ لە شاری ھەولێر لەدایکبووە و کاتێک تەمەنی دەبێت بە دوو ساڵ، خێزانەکەی بۆ ئەمریکا کۆچ دەکەن.
ھێرۆ مستەفا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تا ئاداری ٢٠٢٣ باڵیۆزی ئەمریکا بوو لە بولگاریا.
پێشتر ھێرۆ مستەفا جێگری سەرۆکی نێردەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بوو لە پورتوگال.