Recep Şakar
17 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2022
مێلبۆرن – AA
وه‌زیری ناوخۆی ئوسترالیا، كارین ئاندرێوس رایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی خۆڕاگری ئیسلامی (حه‌ماس) كه كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین به‌ڕێوه ده‌بات، ده‌خه‌نه لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له پێگه‌ی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بڵاو كراوه‌ته‌وه، کارین ئاندریۆس به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه، باسی له‌وه كرده‌وه كه جگه له حه‌ماس، هه‌یئه‌ت ته‌حریر-ئەلشام، هوراس ئهكدین و گرووپه‌كانی سیسته‌می سۆسیالیستی نیشتمانی-كه له ئه‌مریكان- خراونه‌ته نێو لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی ئوسترالیا، کارین ئاندروێس جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه حكوومه‌تی ئوسترالیا سه‌رنجی بۆ پاراستنی ئوسترالییه‌كان له تیرۆریزم و توندڕه‌وی چڕ كردووه‌ته‌وه، نووسیوویه‌تی "حه‌ماس كه ئه‌مڕۆ ناوی خراوه‌ته نێو لیسته‌كه‌وه له‌نێو گرووپه توندوتیژهكاندا تێڕوانینی ئێجگار ههراسانكهرهو و له ئوسترالیا جێگای ئایدۆلۆژیای پڕ كه رق و كینه‌ی ئه‌وان نابێته‌وه".
پێشتر باڵی سه‌ربازیی حه‌ماس، لیواكانی عیزه‌ددین ئه‌لقه‌سام خرابووه لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی ئوسترالیا.
به‌پێی یاساكانی ئوسترالیا ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی چالاكی بۆ تیرۆر تا ماوه‌ی ٢٥ ساڵ ده‌تواندرێت سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.