Adam Abu-bashal
25 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2020
ئەبووجا - AA
ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن و ٤٤٤ هه‌زار و ٦١٩ كه‌س.
بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه هه‌شت هەزار و ١٨٦ حاڵەتى نوێی تووشبوون بە په‌تاكه تۆمار كراوه، بەوەیش ژماره‌ی تووشبووان بەرزبووەتەوە بۆ یه‌ك ملیۆن و ٤٤٤ هه‌زار و ٦١٩ كه‌س.
هاوكات ١٧٥ تووشبووی دیكه‌ی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و کۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٣٤ هه‌زار و ٧٥٨ كه‌س.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کیشوەری ئەفریقا کە زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانیان بە پەتای کۆرۆنا تۆمارکردووە؛ کۆماری باشووری ئەفریقا ١٦ هەزار و ٢٨٣ حاڵەت، میسر پێنج هەزار و ٨٣٥ حاڵەت و مەغریب هەزار و ٩٥٦ حاڵەت.
له كاتێكدا له مۆریشوس هیچ هەڵگرێکی ڤایرۆسەکە نەماوە، له ئێریتێریا و سیشێل تا ئێستا حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمار نه‌كراوه.
ریزبەندی وڵاتانی کیشوەرەکە لە رووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە؛ کۆماری باشووری ئەفریقا ٦٦٧ هەزار و ٤٩ حاڵەت، مەغریب ١١٠ هەزار و ٩٩ حاڵەت و میسر ١٠٢ هەزار و ٥١٣ حاڵەت.
هه‌روه‌ها تا ئێستا، یەک ملیۆن و ١٩٠ هه‌زار و ١٤٠ تووشبووی په‌تاكه له كیشوه‌ره‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.