Kasım İleri
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
فەرماندەيى هێرشى جيهانيى سەربە هێزى ئاسمانى ئەمريكا، رايگەياند، شەوی رابردوو، مووشەكى باليستى كيشوەربڕ لە جۆرى "Minuteman III" كە تواناى هەڵگرتنى كڵاوى ئەتۆمى هەبووە، تاقيكردووەتەوە.
بەگوێرەى ئەو راگەيەندراوەى كە لە فەرماندەييەكەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە مووشەكە باليستييە كيشوەربڕەکە كە لە بنكەى ئاسمانى ڤاندەنبێرگ لە كاليفۆرنيا تاقيكراوەتەوە، كڵاوى ئەتۆمى هەڵنەگرتبوو.
راگەيەندراوەكە، ئەوەشى ئاشكراكردووە كە ئەم تاقيكردنەوەیە هێزى ئەتۆمى ئەمريكا بە شێوەيەكى ئاسايش و كاريگەر هێرشیەكانى سەدەى ٢١ پوچەڵدەكاتەوە و تێيدا هاتووە، "ئامرازى گەڕانەوەى مووشەكى باليستى كيشوەربڕ بۆ ناو بەرگى زەوى، نزيكەى چوار هەزار و ٣٠٠ ميل مەوداى بڕيەوە تاكو دوورگەى كواژالين".
مووشەكى باليستى كيشوەربڕ، لە دواى دەرچوونى بۆ دەرەوەى بەرگى زەوى، لە رێگەى ئامرازێكەوە ئاراستە دەکرێت بۆ ئەوەى گەڕانەوەى ئاسانبكات بۆ پێكانى ئامانجەكانى لەسەر زەوى.
ئەوەى جێگەى سەرنجە، تاقيكردنەوەى ئەو مووشەكە کە خاوەن تواناى ئەتۆمييەيە چەند رۆژێك بەر هەڵبژاردنەكان ئەنجام دەدرێت.