Dildar Baykan
16 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
کۆشکی سپی ئەمریکا، بڵاوی کردەوە کە بەحرێن و ئیماراتی وەک ''هاوبەشی سەرەکی ئاسایش''ی وڵاتەکەی ناساندووە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن نووسینگەی گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە ''ئەمڕۆ رایدەگەیەنین کە هەم ئیمارات هەمیش بەحرێن وەک هاوبەشی سەرەکی ئاسایشی ئەمریکا رادەگەیەنین''.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێگەی ''هاوبەشی سەرەکی ئاسایش'' بۆ ئیمارات و بەحرێن دۆخێکی تایبەتە و، هاتووە ''ئەو دۆخە نیشانەیەکی هاوبەشیی ئاسایشی نائاساییمانە''.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیارەکەی ئەمڕۆ نیشانەی ئاستی هاوبەشێکی نوێی نێوان ئەمریکایە لەگەڵ بەحرێن و ئیماراتدا و، هاتووە ''ئەو بڕیارە لە هەمان کاتدا رەنگدانەوەی بوێریی و پێداگریی و رێبەرایەتیی نائاساییمانە''.