Hakan Çopur,Rewa Mahmut Hasan
03 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرس رایگەیاند کە ئەوان پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکەن و دووپاتیشی کردەوە کە دەبێت رژێمی ئێران رێز لە ئازادی رادەربڕینی گەلی وڵاتەکەی بگرێت.
ساندەرس لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا سەبارەت بە رووداوەکانی ئێران ئاماژەی بەوەدا کە ئیدارەی ئەمریکا پشتگیری لە مافی ئازادی رادەربڕینی خۆپیشاندەران دەکات و گوتی: "ئەمریکا پشتگیری گەلی ئێران دەکات، بانگەواز دەکەین بۆ رژێم کە رێز بگرێت لە مافە سەرەتاییەکانی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کە ئارەزووی گۆڕانکاری دەکەن لەرێگەی ئاشتیانەوە".
ساندەرس لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە خەڵكی ئێران بەهۆی گەندەڵییەوە زۆر توڕەیە، بێزاربوون لەوەی باجی توندوتیژیەکانی ئێران بدەن، لەبەرامبەر ئەمانەدا هەڵسانی گروپی خۆرسکی ئێرانییەکان دەبینین بەشێوەیەکی ئازایانە.
ساندەرس باسی لەوەش کرد کە تائێستا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کۆتایی نەداوە لەسەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا.
لەبەرامبەر خواستەکانی ئەمریکا بۆ گۆرانکاری لەرژێمی ئێراندا، گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرس گوتی: "دەبێت مافە سەرەتاییەکانی گەلی ئێران بەراستی بدرێن. ئەو(ترەمپ) دەخوازێت کە ئێران لەوڵاتێک دەربچێت کە یارمەتی تیرۆر دەدات. وابزانم ئەمە خواستی تەواوی وڵاتانی جیهانە".