Gökhan Kurtaran,Muhammed Ali Kamal
16 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2020
له‌نده‌ن- AA
رێژه‌ی بێكاریی له مانگی ئایاردا له به‌ریتانیا به ٣،٩ له‌سه‌دا ده‌ستنیشان كرا.
به‌پێی داتاكانی فه‌رمانگه‌ی نیشتمانیی ئامار له به‌ریتانیا، رێژه‌ی بێكاریی له مانگی ئایاردا له به‌ریتانیا گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و به جێگیری له ٣،٩ له‌سه‌ددا ماوه‌ته‌وه.
دوایین ئاماره‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كۆی گشتیی بێكاران له‌و وڵاته له ئاستی یەک ملیۆن و ٣٥٠ هه‌زاردایه.
فه‌رمانگه‌ی نیشتمانیی ئامار له به‌ریتانیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لیستی مووچه‌ی كۆمپانیاكان له‌نێوان مانگه‌كانی ئادار-حوزه‌یراندا، ٦٤٩ هه‌زار كه‌س كه‌می كردووه.
شاره‌زایان پێیان وایه هه‌ڵكشان له بێكارییدا هێشتا به‌ته‌واوه‌تی له ئاماره فه‌رمییه‌كاندا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن تابلۆ راسته‌قینه‌كه له كۆتایی تشرینی یه‌كه‌مدا، ده‌ربكه‌وێت كاتێك حكوومه‌ت كۆتایی به رێكاری مۆڵه‌تی به مووچه، ده‌هێنێت.
به‌بڕوای ئابوورییناسان له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ئه‌و رێكاره‌ی حكوومه‌تدا، له‌دوای مانگی تشرینی یه‌كه‌م، ژماره‌ی بێكاران ره‌نگه بگاته ئاستی چوار ملیۆن كه‌س.
سه‌باره‌ت به ئاماره‌كان، شاره‌زای بواری ئامار له فه‌رمانگه‌ی نیشتمانیی ئامار له به‌ریتانیا، جۆناسان ئاسۆ‌و، رایگه‌یاندووه "له كاتێكدا كه په‌تاكه به‌رده‌وامه، بازاڕی هه‌لی كار به‌ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر لاوازبووه، به‌ڵام له مانگی حوزه‌یراندا، هێزی ئه‌م گۆڕانه خاوبوویه‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بگوترێت كه ئه‌م ئامارانه هی به‌ر له دوایین دوورخستنهوهكانه له كار".
ئابووریی به‌ریتانیا له ماوه‌ی نێوان هه‌ر سێ مانگی ئادار، نیسان و ئایاردا، به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١٩،١ بچووك بوویه‌وه.
ئابووریی وڵاته‌كه له مانگی ئاداردا، به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٦،٩ و له مانگی نیساندا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٠،٤ بچووك ببوویه‌وه.
وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا، ریشی سوناك دوایین جار هه‌فته‌ی رابردوو له پێناو دووباره ژیاندنه‌وه‌ی ئابوورییدا، پاكێجێكی به گوژمەی ٣٠ ملیار پاوه‌ند راگه‌یاندبوو.
له‌ئێستادا نۆ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له رێكاری مۆڵه‌ت به مووچه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌ریتانیاوه، سوودمه‌ندن و پلان وایه رێكاره‌كه له كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا كۆتایی بێت.
له راپۆرتێكدا كه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له زانكۆی ئێسێكس بڵاوكرابوویه‌وه ئاماژه به‌وه‌كرابوو، به‌هۆی ئه‌و تێكچوونه له دۆخی ئابووریی به‌ریتانیادا كه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا درووستی كردووه، ره‌نگه زیاتر له شه‌ش ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س كاره‌كانیان له‌ده‌ستبده‌ن.