Büşra Selvi Öğütcen
26 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
لە دوورگەی سولاوێسی باکووری رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیا، بوومهلهرزهیهك بەگوڕی ٦،٢ پلە لەسەر پێوەری رێختەر روویدا.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) بڵاویکردەوە کە چەقی بوومەلەرزەکە، ٩٧ کیلۆمەتر رۆژئاوای شاری لووک سەربە دوورگەی سولاوێسی بووە کە لە قوڵایی ١٠،٧ کیلۆمەتر روویداوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەکەوتووەتەوە.
بەپێی ئامارە بەراییەکان، بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
دامهزراوهی كهشناسی و جیۆفیزیای ئیندۆنێزیا لە دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری نەدا لەبارەی روودانی شەپۆڵەکانی تسۆنامی.