Gamze Türkoğlu Oğuz,Muhammet Ali Kemal
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2019
لاس ڤێگاس- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد سیستمی كۆچ له وڵاته‌كه‌ی، له توانای خۆی تێپه‌ڕی كردووه و به‌پێویستی زانی په‌ڕینه‌وه‌ی نایاسایی بۆ نێو ئه‌مریكا بووه‌ستێنرێت.
له ناحیه‌ی كالێكسیكۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای سه‌ر سنووری مه‌كسیك، تره‌مپ به‌شداریی له كۆنگره‌ی په‌یوه‌ست به كۆچ و ئاسایشی سنووره‌كان كرد و ئه‌و په‌رژینه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه كه دووباره نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه.
تره‌مپ باسی له‌وه‌كرد كه په‌ڕینه‌وه‌ی نایاسایی له سنووری باشووری ئه‌مریكا زیادیكردووه و رایگه‌یاند: "زیادكردنێكی زۆر گه‌وره‌یه، سیستمی كۆچمان به‌رگه‌ی ئوه زیادبوونه ناگرێت. ناتوانین رێگه بده‌ین كه رووبدات. ناتوانین زۆرتر ئێوه (بۆ وڵاته‌كه‌مان) وه‌ربگرین. وڵاته‌كه‌مان پڕه".
له كۆتایی مانگی رابردوودا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایكردبوو ئه‌گه‌ر بێت‌و مه‌كسیك رێگریی له شه‌پۆلی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌مریكا نه‌كات، ئه‌وا ره‌نگه ئه‌وان له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه سنووره‌كان دابخه‌ن.