Ekip
12 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2025
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆ تەلەڤیزیۆنیدا، دەستگیرکردنی تۆمەتباری بکوژی چارلی کیرک-ی ڕاگەیاند.
لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، ترەمپ ڕایگەیاند: "ئەگەری زۆرە (بکوژی کیرک) دەستگیرکراوە. هەمووان کاری زۆر باشیان ئەنجام دا".
گوتیشی: "کەسێکی زۆر نزیک لە خۆی هەواڵی لەسەر دا".