Koray Taşdemir,Muhammet Torunlu
24 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا و وەزارەتی بەرگریی نیجەر ڕێککەوتننامەیەکیان لە بواری "ھاریکاری دارایی سەربازیی"دا، واژوو کرد.
ڕێککەوتننامەکە لە پەراوێزی ١٧ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازی بەرگریی 'IDEF 2025'دا کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت، واژوو کرا.
لە میانی ڕێوڕەسمی واژووکردنی ڕێککەوتننامەکەدا، ھەریەک لە جێگری وەزیری بەرگریی تورکیا، ئالپارسلان کاڤاکلیئۆغڵو و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی بەرگریی نیجەر، سانی کاچی عیسا ئامادەبوون.