Adel Bin Ibrahim Bin Elha Elthabti,Gülşen Topçu
17 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2020
تونس - AA
هێزەکانی ئاسایشی کەناردەریا لە تونس، ٢٤ کۆچبەری نایاساییان رزگارکرد کە هەوڵیان دەدا لە دەریای ناوەڕاستەوە بەشێوەیەکی نایاسایی بپەڕنەوە بۆ ئەورووپا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تونسەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ٢٤ کۆچبەری نایاسایی کە هاووڵاتی وڵاتانی جیاوازی ئەفریقان لە کەناراوەکانی پارێزگای سەفاقس رزگارکراون.
کۆچبەرە نایاساییەکان کە تەمەنیان لەنێوان ١٤ بۆ ٣٦ ساڵدایە و بەنیازبوون بەرەو ئەورووپا بڕۆن، دوای ئەوەی بەلەمەکەیان پڕبووە لە ئاو و خەریکبووە ژێرئاو بکەون، رزگارکراون.
وڵاتانی وەک تونس و لیبیا لە باکووری ئەفریقا، وەک خاڵێکی دەرچە بەکاردەهێنرێن بۆ کۆچبەرانی نایاسایی کە دەیانەوێت لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە بەشێوەیەکی نایاسایی بگەن بە ئەورووپا.