Ata Ufuk Şeker
14 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2021
بڕۆكسڵ – AA
سه‌رۆكی داواكاری گشتیی دادگای دادی ئه‌ورووپا، میكائیل بۆبهك رایگه‌یاند كه ده‌تواندرێت له هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دۆسیه له‌سه‌ر فه‌یسبووك بكرێته‌وه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه كه‌سییه‌كان.
سه‌رۆكی داواكاری گشتیی دادگای دادی ئه‌ورووپا، میكائیل بۆبهك كه به‌رپرسی به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی دادوه‌رییه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و باره‌گاكه‌ی له لوكسهمبورگه له‌باره‌ی پرۆسه‌ی دادگایكردنی فه‌یسبووك كه له ئه‌ورووپا باره‌گاكه‌ی له ئێرله‌ندایه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له میانی په‌یڕه‌وی پاراستنی زانیارییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌هۆی پێشێلكردنی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، ده‌تواندرێت له هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له فه‌یسبووك بكرێته‌وه.
دامه‌زراوه‌ی پاراستنی زانیارییه‌كانی بهلیجكا داوای له فه‌یسبووك كردبوو ژماره‌یه‌ك شه‌كرۆكه له‌و وڵاته به‌بێ مۆڵه‌تپێدان به‌كارنه‌هێنێت، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری زۆر و زانیارییه كه‌سییه‌كان بسڕێته‌وه.
به‌ڵام فه‌یسبوك ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا دادگای برۆكسڵ ده‌ستی به پرۆسه‌ی دادوه‌ری كرد.