Abdullah Shukur
14 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکردەکانی تورکیا، رووسیا و ئێران راگەیاندراوی ھاوبەشی لووتکەی سووریایان لە سۆچی واژوو کرد و تێدا جەختیان لەسەر بەردەوامی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا کردەوە و ھەر سێ لایەن پێداگری خۆیان لەبەرامبەر دژایەتی ئەو رۆژەڤانە دووپاتکردەوە کە تێدا ئامانج لێی لاوازکردنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتانی دراوسێیە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی بۆ چوارەمین جار لە سۆچی لەبارەی سووریا کۆبوونەوە و تێدا راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوی ھاوبەشی تورکیا-رووسیا- ئێراندا ھاتووە: "(سەرکردەکان) ھاوڕابوون لەسەر ئەنجامدانی ھەماھەنگی بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا".
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "(سەرکردەکان)، سووربوونی خۆیان لە دژی پرسە جیاخوازەکانی سووریا دووپاتکردووەتەوە".
راشگەیەندرا کە: "کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا سەقامگیری و ئاسایش بەھێز دەکات".ھاوکات ھەر سێ سەرکرەکە پێداگری خۆیان لەسەر یەکپارچەیی و سەروەری و یەکێتی خاکی سووریا کردەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە نابێت ھیچ لایەنێک ئەو بنەمایانە پێشێڵ بکات.
راگەیەندراوەکەی ھەر سێ لایەن جەخت لەوە کراوەتەوە کە سەرکردەکان لووتکەکەدا تاوتوێی پێشھاتەکانی گۆڕەپانی سووریایان کردوە و ھەڵسەنگاندنیان بۆ ئەو رۆژەڤانە کردووە کە لە دوا لووتکەی نێوان ھەرسێ لایەن لە ٧ی ئەیلولی ٢٠١٨ لە شاری تاران ھاتوونەتە ئاراوە.