Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmut Hasan
02 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و رووسیا له‌نێو گرژییهكدایه كه جێگای تێڕامانه و خۆی و دۆناڵد تره‌مپ خۆشحاڵ نین به سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر رووسیادا له لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند.
له‌باره‌ی بڕیاری رووسیا بۆ ناردنه‌وه‌ی 755 دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی له هه‌فته‌ی رابردوودا و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، رێکس تیله‌رسن رایگه‌یاند، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی بڕیاری ناردنه‌وه‌ی 35 دیپلۆماتكاری رووسی له ساڵی رابردوودا له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و كاته، باراك ئۆباماوه ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه.
رێکس تیله‌رسن گوتی: "سه‌رۆك پوتینیش گه‌لێكی هه‌یه له رووسیا كه ته‌ماشای ناوچاوانی ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه پێموایه هه‌ستیكردووه پێویستی به‌وه بووه كه هه‌نگاوێكی هاوسهنگكهرهوه بنێت"
ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، تره‌مپ ئه‌و یاسایه واژوو ده‌كات كه هه‌فته‌ی رابردوو له لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر رووسیادا په‌سه‌ندكرا.
رێکس تیله‌رسن گوتی: "نه من نه سه‌رۆك تره‌مپ به‌و هه‌نگاوه‌ی كۆنگرێس خۆشحاڵ نین. ئێمه روون بووین له‌وه‌ی كه ئه‌مه سوودی بۆ هه‌وڵه‌كانی ئێمه نابێت، به‌ڵام ئه‌مه بڕیاری ئه‌وانه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن باسی له‌وه‌یشكرد كه حكوومه‌تی تره‌مپ له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵیداوه له‌گه‌ڵ رووسیا بواری به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه و هه‌وڵی ههماههنگییانداوه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
رێکس تیله‌رسن گوتی: "وه‌ك مه‌یدانی تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كتری له كاری هاوبه‌شدا، سووریامان هه‌ڵبژارد. هه‌ردوولا هاوڕاین كه داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌ردوو وڵات و رووخانی داعش یان هه‌ر رێكخراوێكی تیرۆرستیی دیكه، ئامانجی هه‌ردوولامانه."
رێکس تیلەرسن ئاماژەی بەوەدا کە لەبارەی سەقامگیری سووریاوە لە هەوڵەکانیان بەردەوامن و گوتی: "بە راستی رووسیا لەگەڵ بەشار ئەسەدە کە ئێمە هیچ قبووڵی ناکەین، هاریکاری یەکتر دەکەن. هەر بۆیە لەگەڵ رووسیا کار دەکەین تاکو بزانین چیمان پێ دەکرێت لەبارەی هەڵبژاردنی نوێی دادپەروەرانە و دەستورێک کە مافی هەموو گەلانی سووریا بدات و یەکپارچەیی سووریا بپارێزێت نەک پارچە پارچەبوونی. هەر بۆیە تێڕوانینی ئێمە بەو ئاراستەیەدایە کە رژێمی ئەسەد لە داهاتووی سووریادا جێگەی نابێتەوە".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن نیگەرانی خۆی نیشان دا بەرامبەر دۆخی سووریا و گوتی: "دوای داعش ئەوەی ئومێدی دەکەین، ئەوەیە کە هیچ شەڕێکی ناوخۆ روونەدات لە سووریا. چونکە ئێستا لە سووریا دوو جەنگ هەیە، یەکێکیان داعشەو ئەوەی تر جەنگی ناوخۆیە کە بووە هۆی پەیدابوونی داعش".
رێکس تیلەرسن ئاماژەی بەوەدا کە بە مەبەستی جێبەجێکردنی مەرجەکانی قۆناغی راگوزەر لە سووریا، لەگەڵ رووسیا رێککەوتوون بۆ دروستکردنی ناوچەی سەقامگیر و داماڵراو لە جەنگ.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا تیلەرسن باسی لەوەشکرد کە ئەوان پشتگیری لە گفتوگۆکانی سووریا دەکەن لە جنێڤ و ئاشکرای کرد تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون لە کۆکردنەوەی هەموو لایەنەکان.
تیلەرسن سوپاسی باڵیۆزی ئەمریکای لە ئەنقەرە کرد و گوتی: "تورکیا لەم بارەیەوە (سەقامگیری سووریا) رۆڵێکی گەورەی هەیە. وەک دەزانن پەیوەندیەکانمان لەگەڵ تورکیا کەمێک ئاڵۆزە. لەوبارەیەوە هەوڵەکانی باڵیۆزمان لە ئەنقەرە زۆر گرنگ و بە سوود بوو".