Betül Yürük
22 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2022
نیویۆرك – AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كان له ئه‌گه‌ری داگیركردنی ئۆكراینا له‌لایه‌ن رووسیاوه رایگه‌یاند: "دڵنیام ئه‌مه روو نادات و هیوادارم واش بێت".
گۆتێرێس دوای راگه‌یاندنی كاره له‌پێشینه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ٢٠٢٢ له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكراینا و ئه‌گه‌ری داگیركردنی ئۆكراینا له‌لایه‌ن رووسیاوه، گوتی: "پێویسته كێشه‌كان به رێگای دیپلۆماتی و به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی چاره‌سه‌ر بكرێن. داگیركردنی وڵاتێك له‌لایه‌ن وڵاتێكی دیكه‌وه دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی تیایداین له‌گه‌ڵ (داگیركاریدا) ناگونجێت، پێم وا نییه رووسیا ئۆكراینا داگیر بكات، دڵنیام ئه‌مه روو نادات و هیوادارم واش بێت".
گۆتێرێس له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته پێشێل ده‌كرێن و تاڵیبان به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردووه‌ته سه‌ر له‌باره‌ی پاراستنی مافه‌كانی ژنان و كچانی منداڵ.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی كه تاڵیبان بۆ ئه‌وه‌ی دانی پیادا بندرێت و پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت پێویسته مافه‌كانی ژنان و كچانی منداڵ بپارێزێت.