Davit Kachkachishvili
06 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2022
کیێڤ - AA
سوپای ئۆکراینا بڵاویكردهوه گوندی مالا ئۆلێکساندریڤکا سەر بە ناوچەی خێرسۆنیان كۆنترۆڵ كردووهتهوه کە رووسیا لە دەستپێکی جەنگەکەی بۆ سەر ئۆکراینا لە ٢٤ی شوبات دهستی بهسهردا گرتبوو.
لەو پەیامەدا کە لە هەژماری فەرمیی هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "ئەم جارە سەربازانی هێزی تایبەتی ئۆکراینا، گوندی مالا ئۆلێکساندریڤکا سەر بە ناوچەی خێرسۆنیان کۆنترۆڵ کرد".
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە لەگەڵ پەیامەکەدا بڵاوکراوەتەوە، دیمەنی هەڵکردنی ئاڵای ئۆکراینا لەلایەن سەربازانی ئۆکرایناوە لە سەر خانووەکانی گوندەکە بەدی دهكرێت.
- "ئازادکردنی ناوچەی لوهانسک لە داگیرکاری دەستی پێکردووە"
سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی ناوچەی لوهانسک، سێرگی گایدایی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای ئۆکراینا ئۆپەراسیۆنێکی بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی ناوچهكانی نیشتەجێبوون له ناوچەی لوهانسک لە دۆنباس دەستپێکردووە.
سێرگی گایدایی ئاشکرای کرد، هەندێک لە ناوچهكانی نیشتەجێبوون لهو ناوچانە کەوتووەتەوە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئۆکراینا و گوتی: "بەڵێ، ئێستا بوو بە فەرمی، ئازادکردنی ناوچەی لوهانسک دەستی پێکرد. هەندێک ناوچهی نیشتەجێبوون لە مێژە لە سوپای رووسیا ئازادکراوە و ئێستا هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا ئاڵای ئۆکراینایان هەڵکردووە".