Çağrı Koşak
14 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2025
بەیروت - AA
فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە سوپای ئیسرائیل، هێرشی ئاسمانییان کردە سەر دوو ناوچەی باشووری لوبنان.
بەپێی ئەو زانیارییەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی نێوان ناحیەکانی دێر سیریان و یاهمور شاکیف لە قەزای نەباتیە و دۆڵی زەبکین لە قەزای سوور لە باشووری لوبنان.
سەرچاوە فەڕمییەکان هێشتا زانیارییان لە بارەى زیانە گیانیی و مادییەکانی هێرشەکە بڵاونەکردووەتەوە.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە هێرشی کردووەتە سەر ناوچە سەربازییەکانی سەربە حزبوڵڵا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە چالاکییەکانی ناوچەکە پێشێلکارییەکی ڕوونی ڕێککەوتنی ئاگربەستە لە نێوان ئیسرائیل و لوبناندا و، ئامانجی هێرشەکەش ڕێگریی کردن بووە لە هەوڵی سەرلەنوێ چەکدارکردن و بەهێزکردنەوەی حزبوڵڵا.