Mennatallah H. H. M. Said A
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2020
مۆسكۆ ــ AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ بۆ یەكەمین جار دوای هەشت ساڵ بە سەردانێك گەیشتە دیمەشق پایتەختی سووریا.
كەناڵی "RT" بڵاوی كردەوە كە سێرگی لاڤرۆڤ لە سەردانەكەیدا بۆ دیمەشق چاوی بە سەرۆكی رژێمی سووریا، بەشار ئەسەد دەكەوێت بەر لەوەی لەگەڵ هاوتا سوورییەكەی، وەلید موعەلم كۆببێتەوە.
بەر لەوەی سێرگی لاڤرۆڤ بگاتە دیمەشق، شاندێكی حكوومەتی رووسیا بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكوەزیران، یوری پۆریسۆڤ و نوێنەری تایبەتی سەرۆكی رووسیا بۆ كاروباری ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، میخائیل پۆگدانۆڤ گەیشتبوونە دیمەشق.
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ دوایین سەردانی بۆ سووریا لە شوباتی 2012دا ئەنجامی دابوو.