Mikail Bıyıklı
21 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2025
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەنجامدانی سەردانێکی فەڕمی بەرەو کوێت بەڕێکەوت.
سەرکۆمار ئەردۆغان، کاتژمێر ٠٩:٣٠ی بەیانی ئەمڕۆ، بە فڕۆکەی تایبەتی "TRK" لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکەوە بەرەو کوێت بەڕێکەوت.
لە فڕۆکەخانە سەرکۆمار ئەردۆغان لەلایەن پارێزگاری ئیستانبوڵ، داوت گول و سەرۆکی لقی ئیستانبوڵی ئاک پارتی، عەبدوڵڵا ئۆزدەمیر و بەرپرسانی دیکەوە بەڕێکرا.
لەو سەردانەیدا هەریەک لە ھاوسەری سەرکۆمار ئەمینە ئەردۆغان و وەزیری دەرەوە، ھاکان فیدان و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئالپارسلان بایراکتار و وەزیری گەنجینە و دارایی، مەهمەت شیمشەک و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی مەهمەت فاتیح کاجر و وەزیری بازرگانیی، عومەر بوڵات و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە، عومەر چەلیک و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکی سیاسەتەکانی تەندروستیی، هالیت یەرەباکان و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی، ئۆزلەم زەنگین و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی (میت)، ئیبراھیم کاڵن و سەرۆکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، بورهانەددین دوران و سەرۆکی پیشەسازی بەرگریی سەرۆکایەتی کۆمار، هالوک گۆرگون و گەورە ڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کڵچ یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچێوەی سەردانەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ میری کوێت، شێخ میشال ئەل ئەحمەد ئەل جابر ئەل سەباح کۆبوونەوەی دووقۆڵی و نێوان شاندەکان ئەنجام بدات و، بەشداری لە ڕێوڕەسمی واژوو کردنی ڕێککەوتننامەکاندا بکات.