Rewa Mahmut Hasan
07 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بنیالی یڵدرم بەسەردانێکی فەرمی کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، بە فرۆکەی تایبەتی ANA گەیشتە بەغدا.
یڵدرم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، حەسەن هانی ئەلجەنابی، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا فاروق کایماغچی و باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە هیشام عەلەوی پێشوازی لێکرا.
شاندی یاوەری سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم پێکهاتووە لە وەزیری بەرگری، فکری ئشک، وەزیری پەروردە، عیسمەت یڵماز، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک، وەزیری ئابوورى، نیهات زەیبەکچی و وەزیری بازرگانى و گومرگ، بولەنت توفەکچی.
دوای بەرێوەچوونی مەراسیمی بەخێرهێنان، هەریەک لە یڵدرم و عەبادی کۆبوونەوە.
بڕیارە دوای کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکە، یڵدرم و عەبادی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هاریکاری ستراتیژی باڵا بکەن و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەیی هاوبەش رێکبخەن.
دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هاریکاری ستراتیژی لە ٢٥-٢٦ ی تشرینی دووهەمی ٢٠١٤ لەمیانی سەردانی عەبادی بۆ تورکیا ئەنجامدرابوو.