Esat Fırat,Mustafa Deveci
23 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2021
قودس – AA
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانی ئیسرائیل به بۆمبی ده‌نگی و ئاوی قه‌تیسكراو بریندار بوون دوای ئه‌نجامدانی نوێژی ته‌راویح له قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو گه‌یشته ١٥٠ كه‌س.
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی ته‌راویح فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له نزیك ده‌روازه‌ی شام له كۆنه‌شار كه ده‌كه‌وێته قودسی رۆژهه‌ڵات گردبوونه‌وه.
دوای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان پۆلیسی ئیسرائیل به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردن به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، ئاوی قه‌تیسكراو و بۆمبی ده‌نگی به‌كارهێنا.
مانگی سووری فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاندووه كه له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانه‌كه ژماره‌ی برینداربووانی فه‌ڵه‌ستینی گه‌یشتووه‌ته ١٠٥ كه‌س و ٢٢ له‌و برینداربووانهیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.