Bahtiyar Abdülkerimov
16 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2022
سەمەرقەند-AA
٢٢ەمین کوبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی هاریکاریی شەنگهای لە شاری مێژوویی سەمەرقەند لە ئۆزبەکستان دەستی پێ کرد.
لووتکەکە کە لە ناوەندی کۆنگرەی ناوچەی گەشتیاری نێودەوڵەتیی "رێگای ئاوریشمی سەمەرقەند" لە سەمەرقەند، بەبەشداریی هەریەک لە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی چین، شی جینپینگ و سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ و سەرکۆماری قرغیزستان، سادر جاپارۆڤ و سەرکۆماری تاجیکستان، ئیمامعەلی رەحمان و سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شاھباز شەریف و سەرۆکوەزیرانی هیندستان، نارێندرا مودی، سەرکردەی وڵاتانی چاودێر؛ سەرکۆماری بێلاڕووس، ئەلێکساندر لوکاشینکۆ و سەرکۆماری مەنگۆلیا، ئوخانە خورێلسوخ و سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، سەرکردە بانگهێشتکراوەکان؛ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری تورکمانستان، سەردار بەردیموحەمەدۆڤ و سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ، بەڕێوەدەچێت.
سەرکۆماری ئۆزبەکستان، شەوکەت میرزییۆێڤ لە ناوەندی کۆنگرەکەدا پێشوازیی لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی هاریکاریی شەنگهای کرد. دواتر سەرکردەکان بەر لە دەستپێکردنی لووتکەکە بەیەکەوە وەستان بۆ وێنەگرتن.
شەوکەت میرزییۆێڤ له دەستپێکی كۆبوونهوهكهدا گوتارێكی پێشكهش كرد و زانیاریی لهسهر كارنامهی كۆبوونهوهكه دا و هیوای سهركهوتنی خواست.
كۆبوونهوهكه به بهشداریی سهركردهكانی وڵاتانی چاودێر و بانگهێشتكراو بهردهوام دهبێت.
وا چاوەڕان دەکرێت لە لووتکەی رێكخراوی هاریکاریی شەنگهای کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دوای سێ ساڵ بۆ یەکەمجارە بە شێوەی رووبەڕوو بەڕێوەدەچێت، نزیکەی ٣٠ بەڵگەنامەی پەیوەندیدار بە پڕۆژە و چالاکییە هاوبەشەکان لە ئابووری سەوز، داهێنان، تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی، لۆجستی، کشتوکاڵ، پزیشکی و بوارەکانی دیکە، پەسەند بکرێت.
هەروەها لە کۆتایی لووتکەکەدا، جاڕنامەی سەمەرقەند سەبارەت بە ئەنجامەکانی لووتکەکە واژوو دەکرێت کە هەڵوێستی بەرجەستەی وڵاتانی ئەندام لەبارەی گرنگترین کێشە ناوچەیی و جیهانییەکان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشی نێوان وڵاتانی رێکخراوەکە، باشترکردنی زیاتری سەقامگیری ناوچەیی، ئاسایش و گەشەپێدانی ئابووری، باشترکردنی رێڕەوەکانی گواستنەوە و قووڵکردنەوەی پەیوەندییە کولتوورییەکان، لەخۆدەگرێت.